ناس کورد-
جەعفەر ئێمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، ئێستا لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌یه بۆ دۆخی عێراق و ئه‌مجاره بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار كاندیدی هاوبه‌شییان ده‌بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەعفەر ئێمینکیسهبارهت پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق لە لێدوانێکی بۆ میدیای پارتی (10ی ئەیلولی 2022) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێشتر لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا باوه‌ڕیان وایه، دۆخی عێراق له‌و ئاسته‌دا نییه، پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆست ناكۆكی له‌نێوانیاندا هه‌بێت.
جەعفەر ئێمینكی روونیكرده‌وه، ئێستا لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌یه، ئه‌نجامی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ش سوپرازێك بۆ گه‌لی كورد دروستده‌كات، كه وه‌كو كورد یه‌ك كاندیدیان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار.
هه‌روه‌ها گوتی، "پارتی شه‌ڕ بۆ پۆست ناكات، به‌ڵكو ئێمه له‌سه‌ر كورسی شه‌ڕ بۆ پرسی كورد ده‌كه‌ین نه‌ك بۆ حزب".