ناس کورد-
شارەوانی سلێمانی ھەڵامەتی لابردن و لێكردنەوەی ڕیكلامی نایاسایی دەستپێکرد و دەڵێـت، "بووەتەهۆی تێکدانی سیمای جوانی شارەکە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شارەوانی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (10ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "لە چوارچێوەی كاروچالاكی بەشی لابردنی سەرپێچی وزیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی بەھاوكاری بەشی پۆلیسی شارەوانی".
دەشڵێت، "ھەڵمەتێك ئەنجامدرا بەمەبەستی لێكردنەوەی ریكلامی نایاسایی ،بەشێك لەخاوەن كارگەو پێشەنگاكان وكاسبكاران بەگشتی شەقام ودیواری راگراكان وستونی كارەبا داگیر دەكەن بۆبەرژەوەندی خۆیان بەدانانی ریكام وەبەزیادەڕەوی دائەنرێت بۆسەرموڵكی گشتی، كەدەبێتە ھۆی تێكدانی سیمای جوانی شارەكەمان وتیكدانی ژینگەی چاو ی ھاووڵاتیان ،ھەڵمەتەكە سەرجەم شوێنە گشتییەكانی گرتەوە."