گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی پۆزشی هێنایەوە: زانیارییەکە پشتڕاست نەکرایەوە

2022.09.10 - 16:30
App store icon Play store icon Play store icon
مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی پۆزشی هێنایەوە: زانیارییەکە پشتڕاست نەکرایەوە

ناس کورد-

مەڵبەندی 1ی رێکخستنی یەکێتی لە سلێمانی پۆزشی هێناوە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی مەلا یاسین، خاوەنی کۆمپانیای بەڕێز و دەڵێت، "زانیارییەکە پشتڕاست نەکرایەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیری مەڵبەندی 1ی رێکخستنی سلێمانیی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (10ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "سەبارەت بە دەنگۆی دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ بەڕێز مەلا یاسین کە ئەمڕۆ لەپەیجی رادیۆی دەنگی مەڵبەند بڵاوکرایەوە، بۆ هەمووانی روون دەکەینەوە کەئەو زانیارییە پشتڕاست نەکرایەوە."


دەشڵێت، "بۆ ئەو مەبەستەش داوای لێبوردن لەبەڕێز مەلا یاسین و سەرجەم گوێگران و خوێنەرانی پەیجی رادیۆی مەڵبەندی 1ی رێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک) دەکەین و ڕایدەگەیەنین کەهۆکاری ئەو هەڵەیە پەلەکردن و هەڵەشەیی کارمەندێکیان بوو بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە بەبێ بەدواداچوون و گەڕانەوە بۆ لایەنی رەسمی و پەیوەندیدار لەپێناو پشتڕاستکردنەوەی دا."


جەختیکردووەتەوه که "رێوشوێنی پێویست لەبەرامبەر ئەو کارمەندە و کەسانی کەمتەرخەم دەگرینەبەر و دووبارە داوای لێبوردنتان لێ دەکەین."

 

هاوکات مەلا یاسین مەحمود، خاوەنی کۆمپانیای بەڕێز، لەبارەی هەواڵی دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە و قوباد تاڵەبانی دڵنیایی پێداوە کە پشتیوانیی هەنگاوەکانی دەکات.

 

لەوبارەیەوە مەلا یاسین، بە ڕووداوی وتووە، "ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە، هەندێک کەس دژی هەنگاو و هەڵوێستەکانمانن و نایانەوێت ئارامی لە سلێمانیدا هەبێت."

 

مەلا یاسین کە هاوکات خاوەنی کۆمپانیای بەڕێزە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە وەبەرهێنین و کەشێکی ئاراممان دەوێت بۆ سلێمانی، دیارە کەسانێک دژی ئەوەن و پڕوپاگەندە دژی کۆمپانیاکەمان و خودی خۆم بڵاودەکەنەوە."

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەمڕۆ جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی پەیوەندی پێوەکردم و جەختیکردەوە کە پشتیوانی هەنگاوەکانمانە، منیش هەر پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانم بۆ پشتیوانیکردنی وەبەرهێنان و هەنگاوەکانی چاکسازیی."