گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەدات

2022.09.10 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەدات

ناس کورد- 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط" هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدەن لە 20ی ئەم مانگە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕێکبخەن، بەڵام ئەوەش بە کارێکی قورس ناو دەبات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە (شەممە 10-9-2022) هێزەکانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" هەوڵدەدەن بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە 20ی ئەم مانگە، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار و دواتر راسپاردنی کاندیدەکەیان، محەممەد شیاع سودانی بۆ پێکهێنانی حکومەت.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، چاودێرانی سیاسی ئەگەری ڕوودانی ئەو سیناریۆیە بەو شێوە ئاسان و سادەییەی کە "چوارچێوەی هەماهەنگی" بیری لێدەکاتەوە ڕەتدەکەنەوە، چونکە ئەو ئارامییەی موقتەدا سەدر لەم ماوەیەدا ڕەنگە پەرەسەندنی داهاتوو بشارێتەوە، لەدوای مەراسیمەکانی عەربەعینییە. 

 

لەئێستادا موقتەدا سەدر داوای کشانەوەی پارتی و سوننەکانیش لە پەرلەمانی عێراق و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکات، بەڵام ئەو دوو لایەنەش کشانەوەی لەوشێوەیە ڕەتدەکەنەوە. 

 

هەوڵەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا پارتی و یەکێتی کە دوو سەرەکیترین ڕکابەری پۆستی سەرۆک کۆمارن لەسەر دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ ئەو پۆستە ڕێکنەکەوتوون.

 

جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی هێرشێکی توندی کردەسەر موقتەدا سەدر و ڕایگەیاند، لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و تویتەوە پەیامەکانی ناگات و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە گفتوگۆ و ڕێککەوتنە.   

 

جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (هەینی 9-9-2022) لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و کشانەوەی پارتی، ڕایگەیاند، "ئەو بابەتانە زۆر گرنگن، ناکرێت بە تویت و لەسەر سۆشیاڵ میدیا گفتوگۆ بکەین، پەیام بەڕێگەی سۆشیاڵ میدیا ناگات، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان رێگای دەستوری و ڕێگای سیاسی هەیە، رێگا سیاسییەکەش دەبێت بە ڕێککەوتن بێت."   

 

وتیشی، "کاتی خۆشی ئێمە بە کشانەوەی سەدر لە پەرلەمان سەرمان سوڕما، بۆیە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بە کشانەوەی پارتی و لایەنەکانی دیکە ناکرێت و ئەوە ڕێگایەکی دروست نییە، دەبێت بە گفتوگۆ و ڕێککەوتنی لایەنەکان ئەو کارە بکرێت."