گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەڕپرسێکی باڵای سلێمانی دان بە هەموو شتێکدا دەنێت و زانیاریی سەیر ئاشکرا دەکات

2022.09.10 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕپرسێکی باڵای سلێمانی دان بە هەموو شتێکدا دەنێت و زانیاریی سەیر ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەشێک لەو دەرمانانەی دەهێنرێنە هەرێم بە قاچاخ دەهێنرێن، دەشڵێت، بەشێکی زۆر لەو دەرمانانە بەڕێککەوتنی پزیشک و دەرمانخانەکان بەسەر نەخۆشدا ساغ دەکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 10-9-2022) ڕایگەیاند، "لێتان ناشارینەوە کە خۆشمان گومانمان لە سەرچاوەکانی دەرمان هەیە، ئەو دەرمانانەی کە دێنە هەرێمی کوردستان، بەشێکیان بەڕێگەی قاچاخ دەهێنرێن." 

 

باسی لەوەشکرد، "هەروەها بەشێکی زۆر لەو دەرمانانە بەڕێککەوتنی پزیشک و دەرمانخانەکان بەسەر نەخۆشدا ساغ دەکرێنەوە کە ئەوە کارێکی زۆر نامرۆڤانە نا ئەخلاقییانەیە و دوورە لە بەها مرۆڤایەتییەکان کە ئەوە جیاوازی لە نرخی دەرمانیشدا دروست کردووە." 

 

وتیشی، "دەرمانی قاچاخ و دەرمانی ساختەش بوونی هەیە، بەڵام مەرج نییە هەموو دەرمانێکی قاچاخ خراپ بێت، هەندێک دەرمان هەن کە چاکن، بەڵام بەڕێگەی قاچاخ داخڵکراون."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەکرێت حکومەتی هەرێم دەزگای کوالێتی کۆنتڕۆڵ لە سلێمانیش بکاتەوە، بۆئەوەی کاری کۆمپانیاکان زوو ڕایی بکرێت بۆ هێنانی دەرمان بەشێوەی یاسایی و دەرمان بە قاچاخ نەهێنرێت." 

 

هاوکات لەبارەی کێشەی کەمیی دەرمان لە سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئەگەرچی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە، بودجەیەکی تایبەت بە دەر لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ دەرمان لە سلێمانی تەرخان بکات، بەڵام تائێستا فەرمانەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هیوادارین بەزووترین کات جێبەجێبکرێت."