ناس کورد-
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیی هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، ئه‌مساڵ زۆرترین به‌شه خۆراك دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر هاووڵاتییان و كوالێتى ماده‌كانیش زۆر باشبووه، دەشڵێت، له ئێستادا سه‌به‌ته‌ى حه‌وته‌مى به‌شه خۆراك گه‌یشتووه‌ته كۆگاكانى هه‌رێمى كوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانیى هه‌رێمى كوردستان (هەینی 9-9-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، "له ئێستادا سه‌به‌ته‌ى حه‌وته‌مى به‌شه خۆراكى هاووڵاتییان گه‌یشتووه‌ته كۆگاكانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رجه‌م ماده‌كانى به‌شه‌خۆراك له‌خۆده‌گرێت، دواى ئه‌وه‌ى پشكنین بۆ ئه‌و خۆراكانه كرا دابه‌شى سه‌ر بریكاره‌كان كراون بۆ ئه‌وه‌ى بدرێنه هاووڵاتییان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌ریه‌كه له برنج و ڕۆن و شه‌كر و نیسك و له‌تكه نۆك و فاسۆلیا و دۆشاو به‌ده‌ست گه‌یشتوون، له چه‌ندان شوێنیش ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك كراوه، به‌رده‌وامیش به‌خۆراكى باشمان به ده‌ست ده‌كات، هەروەها برنجهكهیش زۆر باشه و هاووڵاتییان ده‌توانن به‌كارى بێنن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ساڵانى ڕابردوو به‌شه خۆراكى چوار بۆ پێنج مانگ دابه‌ش ده‌كرا به‌سه‌ر هاووڵاتییان و گله‌یی زۆریش له‌سه‌ر كوالێتى ماده‌كان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ماده‌كانى خۆراك زیاكران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زۆرترین به‌شه خۆراك دابه‌شكراوه كه هى حه‌وت مانگه و تا كۆتایی ساڵیش به‌شه خۆراكى چه‌ند مانگێكى دیکە دابه‌ش ده‌كه‌ین."