ناس کورد-
زارا سدیقی ناسراو بە "سارا" ئەو ژنە کوردەی هەفتەی ڕابردوو بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی خراپەکاری و پەرەدان بە هاوڕەگەزبازی و بەقاچاخبردنی ژنانی ئێران بۆ هەولێر بۆکاری لەشفرۆشی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، لە زیندان هەوڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زارا سدیقی ناسراو بە "سارا" ئافرەتێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لەماوەی ڕابردوودا بەتۆمەتی بە قاچاخبردنی ئافرەتانی ئێرانی بۆ هەولێری پایەختی هەرێمی کوردستان بۆ کاری لەشفرۆشی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستگیرکرا.
هەفتەی ڕابردوو لەلایەن دادگای باڵای شۆڕشی ئێرانەوە بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی خراپەکاری و ئەندامبوون لە کۆمەڵەی پەلکەزێڕینەی تایبەت بە هاوڕەگەزخوازەکان سزای لەسێدارەدان بەسەر زارا سدیقیەدا سەپێنرا.
رێکخراوی هەنگاو (هەینی 9-9-2022) بڵاویکردەوە، "ڕۆژی چوارشەممە سارا لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە لە زیندان هەوڵی خۆکوشتنی داوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " دوای هەوڵی خۆکوشتنەکەی و تێکچوونی باری تەندروستی، زارا بۆ نەخۆشخانەی ڕازی لە ورمێ گوازراوەتەوە و دوای شۆردنی گەدەی، جارێکی دیکە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ براوەتەوە و ئێستا باری دەروونی خراپە."
ئەو ڕێکخراوە مرۆییە دەڵێت، ههفتهی ڕابردوو بهرپرسانی بهندیخانهی ورمێ له بهرامبهر بهندكراوانی دیكهی بەندیخانەکەدا بە زارا سهدیقی و ئێلهام چوپداری هاوڕێیان وتووە، "ئێران هیچ شوێنێكی نییه بۆ ئهو جۆره كهسانه و بهم نزیكانه سزای لەسێدارهدانەکەیان جێبەجێدەکرێت."