ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا دوو هەزار و 531 منداڵ لە نەخۆشخانەی داخڵ كراون و 24 منداڵیان گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لە رۆژی (1-8 بۆ 31-8-2022) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 13 هەزار و 327 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و ئێوارانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، هەروەها دوو هەزار و 531 منداڵیش داخڵ كراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە نەخۆشخانە، 359 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 235 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 119 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار بینراون و 404 حاڵەتی هەناسەتوندی و 24 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ تۆماركراوە.
لە ئامارەکەدا هاتووە، هەر لەو مانگەدا 15 هەزار و 456 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 331 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 381 سۆنەر و 81 ئیكۆ و 13 نازور ئەنجام دراوە و 540 تیشك گیراوە.