گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەوێنە؛ دوو ژن لەکاتی فرۆشتنی منداڵێک دەستگیرکران

2022.09.09 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ دوو ژن لەکاتی فرۆشتنی منداڵێک دەستگیرکران

ناس کورد- 

لەشاری بەغدا دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دوو ژنیان بە تاوانی فرۆشتنی منداڵ دەستگیرکرد کە پێش دەستگیرکردنیان کچێکی تازە لەدایکبوویان فرۆشتبوو، بەڵام ڕێگری لە کارەکە کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی (هەینی 9-9-2022) ڕایگەیاند، "بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری بوونی باندێکیان پشتڕاست کردووەتەوە لە بەغدا کە چەندین کاری فرۆشتن  و بە قاچاخبردنی منداڵانیان ئەنجامداوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری شوێنیان باندەکەیان دۆزیوەتەوە و هەڵیانکوتاوەتەسەر." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چالاکییەکەدا تیمەکەیان دوو ژنیان دەستگیرکردووە کە پارەیان وەرگرتبوو بۆ فرۆشتنی کچێکی تازە لەدایکبوو. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئەو دوو تۆمەتبارە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

 

me_ga.php?id=41129