گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی لەبارەی مانەوەی کازمی و بەرهەم ساڵح وەڵامی بانگەوازەکەی سەدر دەداتەوە

2022.09.09 - 10:43
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی لەبارەی مانەوەی کازمی و بەرهەم ساڵح وەڵامی بانگەوازەکەی سەدر دەداتەوە

ناس کورد- 

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، قبوڵی ناکەن لە حکومەتی ڕاگوزەردا د. بەرهەم ساڵح لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و دەڵێت، چونکە ئەو پۆستە هی لایەنێک نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان دەخیل، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی، دەربارەی بانگەوازەکەی سەدر بۆ مانەوەی سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و وەزیران بەشێوەیەکی ڕاگوزەر تاوەکو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ڕایگەیاند، "بە مانەوەی مستەفا کازمی ڕازین لە پۆستکەی، بەڵام مانەوەی د. بەرهەم ساڵح قبوڵ ناکەن." 

 

جەختیشیکردەوە، "ئەگەر لایەنە شیعەکان ڕێککەوتن لەسەر مانەوەی مستەفا کازمی لە پۆستەکەی تاوەکو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەوە با بمێنێتەوە کێشەمان نییە، بەڵام بە مانەوەی بەرهەم ساڵح ڕازی نیین." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پۆستی سەرۆک کۆمار پۆستێکی گەورەیە و پێویستە ئەو کەسەی سەرۆک کۆمارە پارێزگاری لە دەستور بکات و نوێنەری سەرجەم لایەنە کوردییەکانیش بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوەمان نەبینیوە، بۆیە قابیلی قبوڵ نیە ئەو پۆستە لە دەست کەسێکدا بمێنێتەوە کە نەتوانێت ئەرکی ڕاستەقینەی خۆی ببینێت."