ناس کورد-
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی پەیوەدییەکانیان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی ڕوونکردنەوە دەدات و دەشڵێت، پێکهێنانی حکومەت بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ سەدر کارێکی زەحمەتە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی، لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایگەیاند، "له عێراقدا حكومه‌ت هه‌یه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت بوونی نییه، پێویسته ده‌وڵه‌تێك به ئیراده‌ی عێراقییه‌كان دابمه‌زرێت، دووربێت له (تاكڕه‌وی حزبی و مه‌زهه‌بی) و به‌ڕێوه‌بردن به عه‌قڵییه‌تی شۆڤێنی، ئه‌وكات عێراق سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت."
له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، " ئه‌م هه‌نگاوه به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در كارێكی زه‌حمه‌ته، ته‌نها له ئه‌گه‌ری چۆڵكردنی گۆڕه‌پانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نەبێت".
هاوکات، لەبارەی پەیوەندی پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باسی لەوەکرد، "ناکۆکیمان لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نییە، بەڵام ئێمە واقعەکە دەخوێنینەوە، ئێمە کە لەگەڵ سەدریش هاوپەیمانیمان پێکهێنا، مانای ئەوە نییە دژی ئەوانین، بەڵام ئەوان لایەنێکیان دەویست تا بارودۆخەکەی بخەنە ئەستۆ شیعە."