گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەمەریکا پێشنیازێک بۆ چارەسەری کێشەکان دەداتە لایەنەکانی عێراق

2022.09.08 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا پێشنیازێک بۆ چارەسەری کێشەکان دەداتە لایەنەکانی عێراق

ناس کورد- 

 

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک ڕایگەیاند، سازشكردن كرۆكی هەمواركردنەوەی دەستوری عیراقە تا هیچ كەسێك هەست بە پەراوێزخستن نەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 8-9-2022) سەبارەت بە دۆخی عێراق ڕایگەیاند، " نزیكەی 20 ساڵە چاودێری روداوەكانی ئەم وڵاتە دەكەم، بەوپێیەی لەساڵی 2010 لە بەسرە ژیاوم و دواتر بۆ چەند ساڵێك لە واشنتونەوە درێژەم بەكارەكانم داوە، سەرمسوڕماوە كە چۆن چەندین كێشەی هەستیار تائێستا یەكلایی نەكراونەتەوە، بۆ نمونە یاسای نەوت و غاز كە كێشەكانی وزە لەنێوان هەولێر و بەغدا رێكدەخات، نزیكەی 15 ساڵیشە باسی لێوەدەكەن".

 

هاوکات سەبارەت بە هەموارکردنوەی دەستوری عێراق، بەرپرسەکەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردووە، "هەمواركردنەوەی دەستور ئەركێكی سەختە، چونكە سازشكردن كرۆكی هەمواركردنەوەی دەستوری عیراقە و پێویستە كۆدەنگی بەدەستبهێنێت تا هیچ كەسێك هەست نەكات پەراوێزخراوە یان بەهۆی گۆڕانكارییەكانەوە سزادراوە، بۆیە چارەسەركردنی پرسی ناوچەكانی جێناكۆكیش لە دەستوردا زۆر گرنگە." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، "هەروەها پێویستی بە هەوڵی ژنان و پیاوانی خاوەن ئیرادە هەیە كە بەداخەوە ژمارەی ئەو ژنانەی لەم پرسانەدا كاردەكەن زۆر نییە، كە بوێری سیاسییان هەبێت و لەهەمانكاتدا سازان بكەن بۆ ئەوەی هەموو عیراقییەكان بەجیاوازی پێكهاتە ئیتنیكی و ئایینییەكانیانەوە بتوانن بەگیانی یەكسانی و دادپەروەری بژین، ئێستاش لێرە كار لەسەر ئەوە دەكرێت".