ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم بڕیاری دا، بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لەسەرجەم پارێزگاکان مۆڵەتی نێودەوڵەتی بدەن بە هاووڵاتییان و چیتر هاووڵاتی پێویست ناکات سەردانی هاتوچۆی گشتیی هەرێم لە پارێزگای هەولێر بکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێم لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی (سلێمانی ، هەولێر و دهۆک)ی کردووە، تیایدا هاتووە، " لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و کارئاسانی بۆیان دەسەڵات دراوە بەو بەڕێوەبەرایەتییانە کە هەر یەک لای خۆیەوە مۆڵەتی نێودەوڵەتی بدات بە هاوڵاتییان بە پشت بەستن بە ڕێنماییەکان."
بەگوێرەی بڕیارەکە، چیتر هاووڵاتی پێویست ناکات سەردانی هاتووچۆی گشتیی هەرێم لە پارێزگای هەولێر بکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی، بەڵکو هەر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکەی خۆی دەتوانێت ئەو مۆڵەتە بەدەست بهێنێت.
هاتوچۆی هەرێم دەڵیت، " ئەم بڕیارەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و نەهێشتنی ڕۆتینە لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا."