گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان بۆ توێژێک ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.09.08 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان بۆ توێژێک ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بۆ چەند مامۆستایەك ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو بڕە پارەیەی دەدرێتە ئەو مامۆستایانە گەڕاندنەوەی پاشەكەوت نییە، بەڵكو دەرماڵەیەكە لەبەرامبەر دەوامی زیادەدا بۆیان خەرجكراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان (پێنجشەممە 8-9-2022) بە میدیای یەکێتی وت، " چەند خوێندنگەیەك لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان هەن كە ڕۆژانە دەوامیان تاوەكو ئێوارەیە، بۆ نمونە ئەگەر مامۆستایەك لە خوێندنگەیەك تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەوام بكات ئەوان تا كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ دەوامیان كردووە، بۆیە لە بەرامبەردا دەرماڵەیەكیان پێدراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو ئەو دەرماڵەیە بۆ ئەو مامۆستایانە خەرجنەكراوە و بەهۆیەوە زۆرینەی مامۆستایانی ئەو خوێندنگەیانە داوای گواستنەوەیان كردبوو، دواتر حكومەت بڕیاری دا دەرماڵەكەیان بۆ خەرجبكرێت.

 

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان باسی لەوەشکردووە، هیچ بڕە پارەیەك بەناوی پاشەكەوتی مووچەوە بۆ مامۆستایان خەرجنەكراوە و تەنها ئەو دەرماڵەیە كە لەبەرامبەر دەوامی زیادەدا بۆ ئەو مامۆستایانە خەرجدەكرێت.