گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەسرور بارزانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێم ڕاگەیاند

2022.09.08 - 20:09
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێم ڕاگەیاند

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، پشتیوانی حکومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا دووپات کردەوە و ئامادەیی حکومەتیشی بۆ هەر هاریکاریی و کارئاسانییەک، بۆ ئەو مەبەستە راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-9-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و سوریا کرد بە سەرۆکایەتی ڤیلە ڤاریۆلا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا کە بەرپرسی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە سوریا دان ستۆوینسکو و ئه‌ندێرس ويبێرگ، سه‌رۆكى نوێى نێرده‌ى راوێژكاريى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌ عێراق ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا کرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای خستنەڕووی کارو چالاکییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و سوریا، باڵیۆز ڤاریۆلا ستایشی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەیەی کرد کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە و ئامادەیی یەکێتیی ئەوروپاشی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی هەرێم دەربڕی.

 

ئەوەش هاتووە، سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە پەیوەندی بەهێز و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کرد و خواستی بەرەوپێشترچوونی زیاتری پەیوەندییەکانی لە سەر هەموو ئاستەکاندا نیشاندا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت پشتیوانی حکومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا دووپات کردەوە و ئامادەیی حکومەتیشی بۆ هەر هاریکاریی و کارئاسانییەک، بۆ ئەم مەبەستە راگەیاند.