ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى سێ ژنى راگەیاند، بەتۆمەتى رفاندنى کچێک بۆ مەبەستى بەدڕەوشتى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (8-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەشی پۆلیسی ناوشار / ڕۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی کوردستان ، سێ تۆمەتباری ئافرەتیان بەناوەکانی (ژ. ا. س.) و (ژ. خ. م.) و (هـ. خ. م.) دەستگیر کرد بەتۆمەتی ڕفاندنی کچێک و دەست بەسەرکردنی لە ماڵێک لە گەڕەکی (کەرتی٥٥)ی ماردین.
ئاماژە بەوەشکراوە، ژنەکان دواتر کاری بەدڕەوشتیان بەو کچە ئەنجام داوە و داویانە بە ئافرەتێکی تر بەناوی (ت)، کە ئەویش هەمان کاری پێ کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، دوای دەستگیر کردنیان تۆمەتباران دانیان نا بەتاوانەکەیان ، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بە پێی ماددە (٣ی بغاء) بۆ ڕێکخرا، ڕەوانەی دادگا کران.