گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەرگرتن لەزانکۆ و پەیمانگاکان

خوێندنى باڵا دەرچووانى پۆلى 12 دڵنیا دەکاتەوە

2022.09.08 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا دەرچووانى پۆلى 12 دڵنیا دەکاتەوە

ناس کورد-

 

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم دڵنیایی دەداتە دەرچووانى پۆلى 12 کە سەرجەمیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەردەگیرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارام محەمەد (8-9-2022) بە تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى وت "هێشتا لەلایەن وەزارەتی پەروەردە داتاکانمان بە تەواوی بۆ نەهاتووە و هەندێک ئاماری سەرەتاییمان پێگەیشتووە، لە زانکۆ و کۆلێژەکان ئامادەکارییمان کردووە".

 

وتیشى "هەموو دەرچووان دڵنیا دەکەم کە وەک ساڵی رابردوو ناهێڵین هیچ کام لە دەرچووان بکەونە جادە و دەرفەتیان لە دەست بچێت، ئەوەندەی پێمان بکرێت ئەو داواکاریانەی پێشکەشی زانکۆلاین دەکرێت هەوڵدەدەین %100  لەناو زانکۆکانی کوردستان دەرفەتی شایستەی خۆیانیان بۆ بڕەخسێنین".

 

وەزیری خوێندنی باڵا، روونیکردەوە، دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە تەواوی داتاکانی  دەرچووانی پۆلی 12ی بۆ رەوانە کردن، پێویستیان بە ماوەی 20 رۆژ دەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە لای ئەوان تەواو بێت.

 

سەبارەت بە بابەتی یەكپۆشی لە زانکۆکان، وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، تاوەكو ئێستا ئەو بابەتە لای ئەوان نەبووەتە پرسێك، تاوەکوو بیری لێبكەنەوە و بڕیارێكی لەوجۆرە لە وەزارەتەکەیان بدەن.