گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

87 کورسی

وەزارەتى ناوخۆ پلانى مۆڵەتى خوێندنى ماستەر و دکتۆراى راگەیاند

2022.09.08 - 14:04
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى ناوخۆ پلانى مۆڵەتى خوێندنى ماستەر و دکتۆراى راگەیاند

ناس کورد-

 

وەزارەتى ناوخۆى هەرێم پلانى مۆڵەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆراى بۆ ئەفسەر و کارمەند و سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکە راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، لیستی کورسییە پەسەندکراوەکانی پێداویستییەکانی خوێندنی باڵا لە (ماستەرو دکتۆرا)  بۆ پلانی وەزارەت بۆ ساڵی 2022 بریتییە لە (87 هەشتاو حەفت کورسی خوێندن بەشێوەی 70 حەفتا کورسی ماستەر + ١٧ حەڤدە کورسی دکتۆرا) لە پسپۆرییە جیاجیاکان .

 

  • خوێندنی لە دەرەوەى وڵات:

یەکەم: هەر پارێزگاو ئیدارەیەکی سەربەخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتییەک بە دوو لیست (لیستی ماستەر، لیستی دکتۆرا) ناوی ئەفسەرو کارمەندو فەرمانبەران بنێرن لە شێوەی خشتە بە پرۆگرامی Excel کە ئەم زانیارییانە لە خۆ بگرێت (ناوی چواری، فەرمانگەی ئێستای، رێکەوتی دامەزراندن و دەستبەکاربوونی، رێکەوتی بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامەى، ساڵی لەدایکبوون، پسپۆری بڕوانامەکەى، ئەو پسپۆرییەی دەیەوێت لێی بخوێنێت) .

 

دووەم: سەرەرای بڕگەى یەکەم پێویستە ئەم بەڵگەنامانە هاوپێچ بکرێت کە لە خوارەوە هاتووە:

١- بۆ خوێندنی ماستەر:

أ- پوختەى راژە کە ساڵانی خزمەتی دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەى بکالۆریۆس تێدا بێت و و دوو ساڵ بەسەر بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامەى تێپەڕبووبێت.

ب- بڕوانامەى بکالۆریۆس (رەسەن) بە نمرە کە تیایدا تێکڕای نمرە و ریزبەندی دەرچوون و کۆی ژمارەى دەرچووانی ساڵی بەدەستهێنانی بڕوانامەکەى تێیدا هاتبێت.

ج-کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەى باری کەسی.

د- توانستی زمانی ئینگلیزی ئەگەر هەیبێت لە تاقیکردنەوەکانی (IELTS، TOEFL iBT، TOEFL PBT، PEARSON Academic (PTE)).

هـ پسپۆری خوێندنەکەى بگونجێت لەگەڵ بواری کارو ئەرک و بڕوانامەکەى.

 

٢- بۆ خوێندنی دکتۆرا:

أ- پوختەى راژە کە ساڵانی خزمەتی دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەى بکالۆریۆس تێدا بێت و دوو ساڵ بەسەر بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامەى تێپەڕبووبێت.

ب- بڕوانامەى بکالۆریۆس بە نمرە کە تیایدا تێکڕای نمرە و ریزبەندی دەرچوون و کۆی ژمارەى دەرچووانی ساڵی بەدەستهێنانی بڕوانامەکەى تێیدا هاتبێت.

ج- بڕوانامەى ماستەر کە تێکڕای نمرەى تێیدا دیاری کرابێت.

د-کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەى باری کەسی.

هـ- توێژینەوەى زانستی بڵاوکرابێتەوە لە گۆڤارێکی ئەکادیمی زانکۆ (ئەگەر هەبێت).

و- توانستی زمانی ئینگلیزی ئەگەر هەیبێت لە تاقیکردنەوەکانی (IELTS، TOEFL iBT، TOEFL PBT، PEARSON Academic (PTE)).

ز- پسپۆری خوێندنەکەى بگونجێت لەگەڵ بواری کارو ئەرک و بڕوانامەکەى.

سێیەم: بەپێی رێنمایی سەرەوە، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان، و سەرجەم فەرمانبەرانی خاوەن پلەی (باڵا/أ) و پلەی (باڵا/ب) ناتوانن داوای مۆڵەتی خوێندن بکەن، ئەگەر درێژە بە خوێندن بدەن بڕوانامەکانیان یەکسان ناکرێت و هیچ ماف و ئیمتیازاتێکیان پێنادرێت.

چوارەم: ئەگەر بڕوانامە بەدەستهاتووەکە لە یەکێک لە زانکۆکانی دەرەوەى وڵات بێت پێویستە راستاندی بۆ کرا بێت لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستی.

پێنجەم: داواکارییەکان لەلایەن لیژنەى ناوەندی خوێندن لە وەزارەت دیراسەدەکرێت و سیستەمی خاڵبەندی ئەژماردەکرێت بەپێی رێنمایی سەرەوە، لەکاتی ئەژمارکردنی خاڵەکان بەپێی پێداویستی داواکراو چاوپێکەوتن دەکرێت بۆ کاندیدانی ریزبەندی خاڵەکان و لەکاتی چاوپێکەوتن بەڵگەنامەکانی سەرەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن و پرۆگرامێک رێکدەخرێت لەلایەن ب.کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان/بەشی کارگێڕی/ هۆبەى کاروباری دیراسات بۆ ئەژمارکردنی خاڵە بەدەستهاتووەکان بۆ هەر کاندیدێک.

 

  • خوێندن لە ناوەوەى وڵات:

بۆ خوێندن لە ناوەوەی وڵات بەپێی رێنمایی خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستی کە لەسەرەوە هاتووە ، تەنیا (پێدانی لارینەبوون لەلایەن وەزارەتمان/ب.گ.دیوان بەمەرجێک لە پلانی هاوپێچ پسپۆرییەکە هەبێت) پێویستە بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی وەرگرتن لە چوارچێوەی پلانی پەسەندکراو و ئەگەر لەحاڵەتێکدا زیاتر لە کاندیدێک لە پێشبڕکێی وەرگرتن دەرچوو ئەوا بەپێی ڕیزبەندی خاڵی بەدەستهاتوو لە پێشبڕکێی وەرگرتن کە لە زانکۆکان ئەنجام ئەدرێت، تەنیا ئەوانە مۆڵەتی خوێندنیان پێ دەدرێت کە دەکەونە چوارچێوەی پلانی پەسەندکراو و ئەوانی تر مۆڵەتیان پێ نادرێت.

  • پێدانی مۆڵەتی خوێندن:

لەکاتی دەرچوونی ناوی کاندید بۆ خوێندن بەپێی رێککارەکانی رێنمایی سەرەوە، وەزارەتمان تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدات بە مووچەى بنەڕەتی و دەرماڵەى جێگیر (دەرماڵەى بڕوانامە نەک دەرماڵەى تایبەت ٥٠%، دەرماڵەى خێزان و منداڵ).

کاری پێویست ئەنجام بدەن بە ئاگادارکردنەوەى ئەو ئەفسەرو کارمەند و فەرمانبەرانەى کە ئارەزووی خوێندنی (ماستەرو دکتۆرا) دەکەن لە چوارچیوەی پلانی وەزارەتمان بۆ سالی ٢٠٢٢ کە وێنەیەکی هاوپێچە و ناردنی پێداویستییەکانی کە لە سەرەوە هاتووە بەو شێوەیەی داواکراوە کە تێپەڕ نەبێت لە ماوەی مانگێک لە رۆژی دەرچوونی ئەم نووسراوە.

 

راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ

٨ی٩ی٢٠٢٢