ناس کورد-
مامۆستایەکى ئاینى رایگەیاند، هاوسەرگیریى میسیار بۆ ژنان دەکەن و بۆ کچانى ناکەن، ئەوانەشى وەلى ئەمریان نییە رەچاوى بارودۆخەکەى دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو مامۆستایە لەبەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا لە "NRT" ئاماژەى بەوەکرد، زۆر بەکەمى میسیار بۆ کەسێک دەکەن کە وەلى ئەمر یان کەسێکى نزیکى ئاگادار نەبێت، ئەوانەى وەلى ئەمریان نییە تەقدیرى بارودۆخەکەى دەکەن.
وتیشى "لەسەر فەتواى ئیمامى ئەبو حەنیفە ئەگەر زانیمان مەرجەکانیان تێدایە گرێبەستیان بۆ دەکەین، بەڵام من ئەم عەقدە بە میسیار نازانم بەڵام کراوە بە میسیار".
ئەو مامۆستا ئاینییە باسى لەوەشکرد، "لە هەزار مامۆستاى ئاینى باوەڕناکەم 999 ى بۆ کچ بیکات، ئەوەى کردبێتى بۆ ئەو ئافرەتانە کردوویەتى کە بێ هاوسەرە و منداڵى هەیە و ناتوانێت خەرجى خۆى دابین بکات".
دەشڵێت "ئەگەر وەلى ئەمریشى لەگەڵ نەبێت بۆى هەیە بۆى بکرێت و بەلەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ژیانى، بەتایبەتى ئەوانەى تەمەنیان زۆر بووە و هاوسەرگیریان نەکردووە".