گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە کێشەى موچە و داهاتى سلێمانى رادەستى حکومەت دەکرێت

2022.09.07 - 22:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە کێشەى موچە و داهاتى سلێمانى رادەستى حکومەت دەکرێت

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لیژنەى لێکۆڵینەوە لە کێشەى موچە و داهاتى سلێمانى گەیشتووە بەچەند ئەنجامێک و پێشکەشى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى دەکرێت و کێشەکە چارەسەر دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل (7-9-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا و لەبارەى کێشەى موچە لە سلێمانى وتى "مانگى نیسان سەرۆکى حکومەت پارێزگارى سلێمانى بانگهێشتکردووە و ئەو پرسەى لەگەڵدا باسکردوون و لیژنەیەکى تایبەت پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون ئەو گرفتەى لەوێ هەیە".

 

وتیشى "ئێمە وەکو حکومەتى هەرێم قبوڵ ناکەین ئەو دۆخە بەو شێوەیە لە سلێمانى بەردەوام بێت، لایەنەکان تاڕادەیەک هاوکارن  لیژنەیەکە هەنگاوى باشى ناوە، لیژنەکە گەیشتووە بەچەند ئەنجامێک و ئەمێدەوارین بە زوترین بۆ سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى بەرزبکرێتەوە".

 

جوتیار عادل جەختیکردەوە، ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەن بۆ ئەوەى 30 رۆژ جارێک موچە دابەش بکرێت.