گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکاری ئەمڕۆی نرخی دراوەکان لە هەرێم

2019.08.10 - 11:45
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاری ئەمڕۆی نرخی دراوەکان لە هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئه‌مڕۆ شەممە، 10ی ئابی 2019، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا رادەیەک بەجێگیری مایەوە. فەرید محەممەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 و 450 هەزار دیناری عێراقییە". نرخی پاوەن بەرامبەر دراوەکانی دیکە بەردەوام بەرە و دابەزین دەچێت، ئەوەش بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بەڕیتانیا لەلایەن ئێرانەوە، و ئەمڕۆ نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 144 هەزار و 500 دینار بوە. هاوکات، نرخی 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 700 دینارە. هەروەها، نرخی تمەن 100 هەزار تمەن بەرامبەر 10  هەزار و 200  دینارە و نرخی 100 لیرەی تورکیش بە 22 هەزار دینارە.