ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، گرێبەستى دانانى کامێراى تیژڕەویی بە شافەفی کراوە و بۆ کەمکردنەوەى ڕووداوەکانى هاتوچۆیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم (7-9-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لەبارەى مشتومڕەکانى دانانى کامێراى نوێی تیژڕەویی وتى "ئەو بابەتە گەورەکرا و بەشێوازێک بەکارهێنرا بۆ موزادەیەى سیاسی"
وتیشى "ئەو گرێبەستە بە شافەفی کراوە و ئەگەر تێبینییەکیش هەبێت دەکرێت چارەسەر بکرێت".
جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، ئەو پڕۆژەیە لەبەرژەوەندى هیچ کەس و لایەنێک نییە بەڵکو لەبەرژەوەندى خەڵک و بۆ کەمبوونەوەى رووداوەکانى هاتوچۆیە.
جەختیشیکردەوە، هەر پڕۆژەیەک قابیلى ئەوەیە پێداچوونەوەى پێدا بکرێت بەشێوەیەک لەبەرژەوەندى خەڵک بێت.