گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی چییە؟

نەخۆشخانەى منداڵبوونى سلێمانى هۆشداری دەدات: نەزۆکى زۆر زیاد بووە

2022.09.07 - 18:33
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشخانەى منداڵبوونى سلێمانى هۆشداری دەدات: نەزۆکى زۆر زیاد بووە

ناس كورد-

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی رایگەیاند، ڕێژەى نەزۆکى لەسلێمانى زۆر زیاد بووە و بەشێک لەو کەسانەی کە منداڵیان نابێت هۆکارەکەی دەروونییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شلێر فایەق لە چاوپێکەوتنێکى رادیۆییدا لەگەڵ "رووداو" وتى "ئێستا نەزۆکی زۆر زیاد بووە و خەڵکێکی زۆر نەزۆکن". 

 

رونیشیکردەوە "نەزۆکی سەرەتایی و دوایی هەیە. سەرەتاییەکە ئەوە هەر منداڵیان نەبووە و دواییەکەیش ئەوەیە کە منداڵیان بووە، دواتر نایانبێتەوە. ئێستا هەردوو جۆرە زۆر بوون. بەشێک لەو کەسانەی کە منداڵیان نابێت هۆکارەکەی دەروونییە."

 

شلێر فایەق باسى لەوەشکرد، "ئێستا رێژەی لەدایکبوون بە نەشتەرگەری زیاد بووە و ئافرەتان زیاتر دەیانەوێت بە نەشتەرگەری منداڵیان ببێت".

 

 "بەپێی بنەماکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی نابێت رێژەی لەدایکبوون بە نەشتەرگەری 25٪ زیاتر نەبێت، بەڵام ئێستا لە سلێمانی زۆر لەو ستانداردە تێپەڕیوە و گەیشتووەتە نزیکەی 34٪"، شلێر فایەق وایوت.