گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دادگاى فیدراڵى رونکردنەوە لەسەر بڕیارەکەى دژى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان دەدات

2022.09.07 - 16:24
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى فیدراڵى رونکردنەوە لەسەر بڕیارەکەى دژى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان دەدات

ناس کورد-

 

دادگای فیدراڵی روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بڕیارەکەی لەبارەى هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دادگا لە بەیاننامەیەکدا (7ی ئەیلولی 2022) کە کۆپیەکى دەست “ناس” کەوتووە جەختیکردووەتەوە “مەبەست لە پێکهێنانی دەسەڵاتە فیدراڵیەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەوەیە کە دەستوور بەپێی دەسەڵاتەکان ئاماژەی پێکردووە بۆ پاراستنی ماف و ئازادییە گشتیەکان و پاراستنی ئاشتی مەدەنی و یەکێتی وڵات“.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "دۆخى  گشتی لە وڵاتدا لە دابەزینێكی بەرچاودایە، چ لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری یان لەسەر ئاستی تەشەنەكردنی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی، ئەمەش كاریگەری زۆری لەسەر متمانەی هاوڵاتی بە دامەزراوەكانی دەوڵەت و ژیانى خەڵک هەبووە".

 

دادگای فیدڕاڵیی عێراق (7ی ئەیلولی 2022) داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ڕەتکردەوە.  

 

دەقی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق: 

1- ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، دوای هەڵبژاردنیان، تەنها نوێنەرایەتی خۆیان و لایەنە سیاسییەکانیان ناکەن، بەڵکو نوێنەرایەتی خەڵک دەکەن، بۆیە پێویستە کار بۆ ئەوە بکەن کە بۆی هەڵبژێردراون، کە ئەمەش بەرژەوەندی خەڵکە.  

  

2- سەقامگیری پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا پێویستی بەوەیە هەمووان پابەندبن بە بڕگەكانی دەستوور و سەرپێچی نەکەن، هەروەها نابێت هیچ دەسەڵاتێك بەردەوام بێت لە تێپەڕاندنی ماوە دەستوورییەكان تا كاتێكی نادیار، چونكە ئەمە پێشێلكردنی دەستوور و رووخاندنی تەواوی پرۆسەی سیاسی و مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی وڵات و هاوڵاتیان.  

  

3- سزای پەرلەمان لەكاتی جێبەجێنەكردنی ئەركی دەستورییانەی خۆی هەڵوەشاندنەوەیەتی لەكاتی هەبوونی پاساودا.  

  

4- دەستووری كۆماری عێراق کە ساڵی 2005 نوسراوە میكانیزمی دەستووری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە پێی بڕگەكانی ماددەی (64/یەکەم)ی داڕشتووە.  

  

5- دەسەڵاتی دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی بە ماددەی (93)ی دەستوور و ماددەی (4)ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی سنووردارە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ناگرێتەوە.  

  

6- دەستووری كۆماری عێراق كەمتەرخەمی نەكردووە لە ڕێكخستنی بڕگەكانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەربۆیە هیچ بوارێك نییە بۆ جێبەجێكردنی تیۆری نەهێشتنی دەستوور.