ناس کورد-
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز مارشال سامى سامپسۆن، ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران.
دەشڵێت، "نێچيرڤان بارزانی سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ريتانيا دووپات كرده‌وه كه له شه‌ڕى دژى داعشدا هاوكارى و پشتگيرى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له پێويستيى به‌رده‌واميى هاوكاريى به‌ريتانيا و دۆستان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه."
هه‌ردوولا "هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى گه‌يشتنى لايه‌نه سياسييه‌كان به لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عێراق و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سياسيى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه."
باسی لەوەشکردووە کە "دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونهكهوه بوو كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو."