ناس کورد-
بڵاوبوونەوەی وێنەی منداڵێکی نۆ ساڵان لە سعودیە کە لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی قوتابخانەدا جانتای خۆی و دوو خوشکەکە لە کۆڵ کردووە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە سعودیە هەژاندووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وێنەکە لە شاری خەمیس موشەیت لە باشووری سعودیە لە لایەن باوکی منداڵەکانەوە گیراوە، کاتێک مەشعەل شەهرانی تەمەن نۆ ساڵ هاوکاری دوو خوشکەکەی دەدات، لەلایەن باوکیانەوە وێنەکی دەگیرێت و لە گروپی خێزانیی واتسئەپ بڵاویدەکاتەوە، پاشان لەوێوە دەچێتە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
"حەز دەکەم یارمەتی خوشکەکانم بدەم"
ئەو منداڵە لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە دەڵێت، "هەمیشە حەزم لێیە یارمەتی خێزانەكەم بدەم، بەتایبەتی خوشكەکانم سارا و نورە، جانتاکان قورس نەبوون، بەڵام ویستم لە گەرما و قەرەباڵغییەدا یارمەتیان بدەم، من هەر ئاگام لێی نەبووە وێنەکە گیراوە تا کاتێک بڵاوبوویەوە."