ناس کورد-
سەرباری هەموو ئەو نیشاندەرە نەرێنیانەی کە لەم دواییانەدا سەریان هەڵدا، پێدەچێت ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بەم زووانە نەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمەش لەلایەن چەند سەرچاوەیەکی ئەوروپی و ئەمریکی و تەنانەت ئیسرائیلیشەوە پشتڕاستکرایەوە، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە، ئەو پەیامەی کە لەم دواییانەدا یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دوایین گفتوگۆیاندا لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاوە ئەوەی پێ ڕاگەیەنراوە کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دوادەکەوێت.
بەم زووانە واژۆ ناکرێت
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە داهاتووی چاوەڕوانکراودا هیچ دەقێک لە نێوان تاران و ڕۆژئاوا واژۆ ناکرێت، بەپێی ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە "میدیاکانی ئیسرائیل" بڵاویکردووەتەوە.
ئەمە ئەو پەیامە ڕوونەیە کە بەڕواڵەت لە میانی گفتوگۆکانی ئەم دواییەی بایدن و بەرپرسانی دیکەی ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گەیاندووە.
لاپید ئەگەری زۆرە ئەم دەستکەوتە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی داهاتوودا بەکاربهێنێت، بە تایبەت دژی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن کە چەندین جار لەسەر پرسی دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هێرشی کردووەتە سەری.
دوێنێ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بە هەوڵەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ وەستاندنی واژۆکردنی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران، جەختیشیکردەوە کە تەلئەبیب "ئازادی تەواوی هەیە بۆ مامەڵەکردن بەو شێوەیەی کە بە گونجاوی دەزانێت بۆ ڕێگریکردن لە هەر ئەگەرێکی بوونی ئێران بۆ هەڕەشەیەکی ئەتۆمی".