ناس کورد-
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دادبینی لە سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق بکات و بڕیار بدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سکاڵاکە لەلایەن سەدرییەکانەوە تۆمارکراوە بەوپێیەی پەرلەمان نەیتوانی لە ماوەی دەستوری خۆیدا سەرۆککۆمار هەڵبژێرێت و حکومەت پێکبهێندرێت، بەپێی دەستوور دەبێت هەڵوەشێندرێتەوە.
پێشتر چوار جاری دیکە دادگای باڵای فیدراڵی تاوتوێکردن و یەکلاکردنەوەی پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی دواخستووە، بۆیە بڕیارە ئەمڕۆ دادگا دوا بڕیاری خۆی لە دۆسیەکە بدات.
لە سکاڵاکەدا داوا کراوە دادگای فیدراڵی بڕیار بدات بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.