ناس کورد-
دەستەکە باڵای حەج و عومرەى عێراق، کردنەوەی دەروازەی سنووری عەرعەر و ناردنی یەکەم کاروانى عەمرەکارانى لەڕێگەی وشکانییەوە بۆ سعودیە راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا (٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)، کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "کاروانی زیارەتکاران ٢٥ پاس لەخۆدەگرێت، کە ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا و بەغدا و ئەنبارەوە بەڕێکەوتن و 1014 کەسیان هەڵگرتووە".
دەشڵێت "کردنەوەی بەندەرەکە بۆ عەمرەکاران لە ڕێگەی وشکانییەوە دوای زیاتر لە سێ دەیە، دوای گفتوگۆکان هاتووە لەگەڵ لایەنى سعودى".
دەستەکە روونیکردووەتەوە "ناردنى عەمرەکاران تەنها لەو ڕێگەیەوە دەبێت، گەشتی بەردەوام بۆ کۆمپانیاکانی عومرە و ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە ئارەزووی چوونە ماڵی پیرۆزی خودا دەکەن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان".