گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

بڕیار لەسەر دۆسیەى قوربانییانى رووداوەکانى ناوچەى سەوز درا

2022.09.06 - 19:38
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیار لەسەر دۆسیەى قوربانییانى رووداوەکانى ناوچەى سەوز درا

ناس کورد-

 

ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی قوربانییانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەی سەوز یاسای قەرەبووکردنەوە بیانگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەت (٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)  كە كۆپییەكی دەست “ناس” كەوتووە، رەزامەندى دەربڕدراوە لەسەر ئەوەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەنێو خۆپیشاندەران و ئەندامانی ئاسایش و و دەزگا سەربازییەکان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ بە شەهید دابنرێن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها رەزامەندى دراوە لەسەر ئەوەى بریندارەکان قەرەبوو بکرێنەوە بەپێی یاساى هەموارکراوی (ژمارە ٢٠ی ساڵی ٢٠٠٩) بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی جەنگ و هەڵەی سەربازی و کردەوە تیرۆریستییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.