گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

فەرمانێک لە قوباد تاڵەبانییەوە لەبارەى شەقامی 100 مەتری سلێمانی

2022.09.06 - 19:18
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێک لە قوباد تاڵەبانییەوە لەبارەى شەقامی 100 مەتری سلێمانی

ناس کورد-

 

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم جەختدەکاتەوە کە دەبێت پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەزووترین کات کارەکانی تەواوبکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى (6-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "لەبارەی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی (شەقامی بابان) لەئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کۆبووینەوە".

 

وتیشى "لەسەرەتای هەفتەی داهاتووش کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەشارە حەیاتەکە ئەنجامدەدەین، رێگاچارەی گونجاو بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژە ستراتیجییەمان لەبەردەستدایە و دەبێ بەزووترین کات کارەکانی ئەم پرۆژەیە تەواوبکرێت".