گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆسیەى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان

دادگای فیدراڵی بانگهێشتکردنى سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رەتدەکاتەوە

2022.09.06 - 18:18
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدراڵی بانگهێشتکردنى سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رەتدەکاتەوە

ناس کورد-

 

دادگای فیدراڵی عێراق ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لە بانگهێشتکردنى سەرۆکی دەستەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات لەدۆسیەى تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راگەیاندنى دادگاى فیدراڵى لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردووەتەوە، ئەو هەواڵانە راست نین کە باس لە بانگهێشتکردنی سەرۆکی دەستەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکەن بۆ دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەسەر دۆسیەی پەیوەندیدار بە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران.

 

دادگای فیدراڵی عێراق (4-9-2022) کۆتایی مانگی ئەیلولى دیاریکرد بۆ وادەی تاوتوێکردنی تانەى تایبەت بە دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانى رەوتى سەدر.    

  

لە بەیاننامەیەکی دادگادا، کە کۆپییەکی دەست "ناس" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، یەکەم دانیشتن بۆ تاوتوێکردنی سکاڵای یاسایی تۆمارکراو لە دادگای باڵای فیدراڵی بۆ تانەدان لە قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەکانی پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى سەدری، لە 2022-09-28 بەڕێوەدەچێت.