گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هۆکاری خەرجنەکردنی پارەى گەنمی جوتیارانی هەرێم ئاشکراکرا

2022.09.06 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری خەرجنەکردنی پارەى گەنمی جوتیارانی هەرێم ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى عێراق هۆکارى خەرجنەکردنى شایستەى گەنمی جوتیارانی هەرێم دەگەڕێنێتەوە بۆ بڕگەیەکى یاساى ئاسایشى خۆراک و داوا لە پەرلەمان دەکات هۆکاربێت بۆ چارەسەرکردنى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەرمین مەعروف ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق (6-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە دوای گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری بازرگانی لەبارەى هۆکارى خەرجنەکردنى شایستەى گەنمی جوتیارانی هەرێم دەرکەوت هۆکارەکە پەیوەستە بە دەقی بڕگە یاساییەکە و دەکرێت لیژنەی دارایی هاوکاربێت بۆ چارەسەرکردنی.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، وەزیرى بازرگانى داوای لە لیژنەی دارایی پەرلەمان کرد پشت بەست بە سەرەتاکانی ئەو بڕگەیەی یاساکە روونکردنەوە بدەن بە وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەوەی بتوانن پارەکە خەرجبکەن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری ٦ی ئەیلول بەڕێز د.نەرمین معروف ،لەگەڵ شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدڕالی کرد بەمەستی بەدواداچوون بۆ هۆکاری خەرجنەکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦ ، لە کاتێکدا ئەو پارەیە بە بڕی ٣٠٩ ملیار دینار لە یاسای ئاسایشی خۆراک جێگیر کراوە،  و ماوەی ٣ مانگە یاساکە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دراوە.

 

لە دوای گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز وەزیری بازرگانی دەرکەوت هۆکارەکە پەیوەستە بە دەقی بڕگە یاساییەکە و ئەکرێت لیژنەی دارایی هاوکاربێت بۆ چارەسەرکردنی.

 

بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی بازرگانی لەوەڵامی نووسراوێکی د. نەرمین داوای لە لیژنەی دارایی  پەرلەمانکرد پشت بەست بە سەرەتاکانی ئەو بڕگەیەی یاساکە روونکردنەوە بدەن بە وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەوەی بتوانن پارەکە خەرجبکەن.

 

لەکۆتایی سەردانەکە بەرێز د.نەرمین وێرای سوپاسکردنی وەزارەتی بازرگانی،  ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەدواداچوونی ئەو رێکارانە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە لەرێگەی لیژنەی داراییەوە بەزووترین کات.

 

نووسینگەی راگەیاندن

د.نەرمین معروف غفور