گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

چۆن ملیۆنێک دینار لە کرێی ئاو کەمدەکەیتەوە؟ بەڕێوەبەرایەتى ئاو وەڵامدەداتەوە

2022.09.06 - 16:28
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن ملیۆنێک دینار لە کرێی ئاو کەمدەکەیتەوە؟ بەڕێوەبەرایەتى ئاو وەڵامدەداتەوە

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتى ئاوى ڕاپەڕین داوا لە هاوڵاتییان دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ پێوەرى ئاو ببەستن، بۆ ئەوەى کرێی کەڵەکەبووى ئاویان بەشێوەیەکى بەرچاو کەمبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات  پێش (٢١/١٢/٢٠٢٢) پێوەری میکانیکی ئاو ببەستن چونکە بە نەبەستنی پێوەر پارەیەکی ئێجگار زۆر کۆ دەبێتەوە وەک کرێی ئاو، بەڵام گەر پێوەر ببەسترێت پارەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات.

 

رونیشیکردووەتەوە، بۆخانویەکى 200 مەترى ئەگەر پێوەرى بۆ نەبەسترابێت کرێی ئاودەکاتە (١،٤٩٣،٠٠٠) دینار بەڵام گەر پێش (٢١/١٢/٢٠٢٢) پێوەر ببەستێ کرێ ئاو بۆ هەمان ماوە کەم دەبێتەوە بۆ (٤٨٠،٠٠٠) دینار.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



هاوڵاتی ئازیز تکایە پێش ڕێکەوتى: (٢١-١٢-٢٠٢٢) پێوەرى میکانیکی ئاو ببەستە بۆ ئەوەی سودمەند ببی لە بڕیاری کەم کردنەوەی کرێی ئاو.

 

بۆ بەرچاو ڕوونی هاوبەشانی ئاو بە پێویستمان زانی هەندێ وردەکاری بخەینە ڕوو:-

 

- لە بەرواری (١-٩-٢٠١٨) ئەرکی کۆ کردنەوەی کرێی ئاو دراوە بە کۆمپانیا کە کرێی کۆ کراو دەخرێتە ئەژماری حکومەتی هەرێم

 

بەپێى رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار لە هەموو کوردستان بە یەک شێواز و بە یەک نرخ کرێی ئاو ئەژمارە دەکرێ بەم شێوەیەی خوارەوە.

 

یەکەم: لە بەرواری (١/٩/٢٠١٨ تاکو ١٠/٢/٢٠٢١ ) بۆ ئەو هاوبەشانەی پێوەری میکانیکی ئاویان نەبەستووە، پشت بە ڕووبەر دەبەسترێ بۆ ئەژمار کردنی کرێ ئاو بۆ هەر (یەک مەتردووجا) بری (پەنجا دینار) وەردەگیرێ بۆ هاوبەشی جۆری نیشتەجێ بوون بە نمونە

بۆ خانووی (١٠٠م٢) (٥،٠٠٠) دینار.

 

بۆ خانووی (٢٠٠ م٢)(١٠،٠٠٠) دینار

 

بەڵام بۆ دوکان و شوێنی بازرگانی مانگانە بە پێی جۆری دوکانەکە برێک پارە وەردەگیرێ وەک کرێی ئاو کە لە نیوان (٥،٠٠٠ بۆ ١٠،٠٠٠)

 

دووەم: لە دوای (١٠/٢/٢٠٢١)  بۆ ئەو هاوبەشانەی پێوەری میکانیکی ئاویان نەبەستووە  کار بە ڕووبەر ناکرێ و مانگانە (٨٠،٠٠٠) هەزار بۆ جۆری نیشتەجێ بوون (٢٠٠،٠٠٠) بۆ جۆری بازرگانی و دوکان ئەژمار دەکرێ.

 

بەڵام لە ئێستادا بڕیاری حکومەتی هەرێم بەرکارە بۆ ئەو هاوبەشانەی تاکو (٢١-١٢-٢٠٢٢) پێوەری میکانیکی دەبەستن بڕی (٨٠،٠٠٠) دینار کەم دەکرێتەوە بۆ (١٠،٠٠٠) وەک کرێی ئاو بۆ دوکان و شوێنی بازرگانیش کەم دەکرێتەوە بۆ (١٢٠،٠٠٠)

 

بۆیە گەر تا ئێستا پێوەرت نەبەستوە هەوڵ بدە هەرچی زووە پێش (٢١/١٢/٢٠٢٢) پێوەری میکانیکی ئاو ببەستێ چونکە بە نەبەستنی پێوەر پارەیەکی ئێجگار زۆرت لەسەر کۆ دەبێتەوە وەک کرێی ئاو، بەڵام گەر پێوەر ببەستێ پارەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات.

 

بۆ نمونە گەر خانووەکەت (٢٠٠)مەتر دووجا بێت و تا ئیستا پێوەرت نەبەست بێ تاکو (١-٩-٢٠٢٢) کرێی ئاو بەم جۆرە ئەژمار دەکرێت:

 

لە (١-٩-٢٠١٨ بۆ ١٠-٢-٢٠٢١) کە دەکاتە (٢٩مانگ و ١٠ رۆژ) مانگی (١٠،٠٠٠) واتە بۆ ئەو ماوەیە کرێی ئاو (٢٩٣،٠٠٠) دینار

 

لە(١٠-٢-٢٠٢١ بۆ ١-٩-٢٠٢٢) کە دەکاتە (١٨ مانگ و ٢٠ رۆژ )مانگی (٨٠،٠٠٠) واتە بۆ ئەو ماوەیە کرێی ئاو دەکاتە (١،٤٩٣،٠٠٠) دینار

 

کۆی گشتی (١،٧٨٦،٠٠٠) دینار وەک کرێی ئاو قەرزدارە.

 

بەڵام گەر هەمان هاوبەش لە پێش (٢١-١٢-٢٠٢٢) پێوەرببەستێ ئەوا کرێی ئاوی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات

 

لە (١/٩/٢٠١٨ تا ١-٩-٢٠٢٢) کرێی ئاو بۆ ئەو(٤٨ مانگە ) مانگانە (١٠،٠٠٠) واتە بە کۆی گشتی (٤٨٠،٠٠٠) هەزار دینار وەردەگیرێ.

 

گەر پێوەرت نەبەستوە تا ئەمڕۆ کرێی ئاودەکاتە (١،٤٩٣،٠٠٠) دینار بەڵام گەر پێوەر ببەستێ کرێ ئاو بۆ هەمان ماوە کەم دەبێتەوە بۆ (٤٨٠،٠٠٠)

 

لە دوای بەستنی پێوەر کە کرێی ئاو بە (م٣) ی بەکار‌هێنانی ئاو ئەژمار دەکرێ بە پێی ئەو داتانەی لە داوای بەردەستە بۆمان دەرکەوتووە کە هاوڵاتی پارەیەکی زۆر کەمی بۆ دێتەوە وەک کرێی ئاو.

 

بۆیە داواکارین هەرچی زوو پێوەر میکانیکی ئاو ببەستە چونکە ئەمە دوا دەرفەتە دوای (٢١-١٢-٢٠٢٢) بە هیچ شێوەیەک کرێی ئاو کەم ناکرێتەوە تەنانەت گەر دوای ئەو کاتە پێوەریش ببەستی (٨٠،٠٠٠) مانگانە وەک خۆی دەمێنێتەوە و کەم ناکرێتەوە.

 

وە دوای (٢١/١٢/٢٠٢٢) بۆ ئەو هاوبەشانەی کە پێوەریان نیە مانگانە (٤٥،٠٠٠)دینار بۆ جۆری نیشتەجێ بوون و (١٢٠،٠٠٠) دینار بۆ دوکان و شوێنی بازرگانی ئەژمار دەکرێ.

 

تکایە گەر پێوەرت هەیە داخلی سیستەم نەکراوە هەرچی زووە سەردانی ئۆفیسەکانی کۆ کردنەوە کرێی ئاو بکە چونکە گەر پێوەرکەت داخڵ نەبێ تاکو (٢١-١٢-٢٠٢٢) وەک ئەو هاوبەشە مامەڵەت لەگەل دەکرێ کە پێوەری نەبەستوە.

 

ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى ڕاپەڕین