گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ بێژەرێک لە پەخشی ڕاستەوخۆدا جەڵتە لێی دەدات

2022.09.06 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ بێژەرێک لە پەخشی ڕاستەوخۆدا جەڵتە لێی دەدات

ناس کورد- 

کچە بێژەرێکی کەناڵی "ئێن بی سی" لە پەخشی ڕاستەوخۆدا تووشی حاڵەتێکی کتوپڕ دەبێت و ناتوانێت هەواڵەکان بخوێنێتەوە، دوای گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانە دەردەکەوێت کە توشی جەڵتەی مێشک بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جولی جین، کچە بێژەری کەناڵی "ئێن بی سی" ئەمەریکی، لەکاتی خوێندنەوەی هەواڵەکاندا لە پەخشی ڕاستەوخۆدا توشی حاڵەتێکی لەناکاو دەبێت و ناتوانێت هەواڵەکە بخوێنێتەوە و داوای لێبوردن لە بینەران دەکات.

 

ئەو بێژەرە ئەمەریکییە دوای ئەوەی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، پزیشکەکان پێیان وتووە کە تووشی جەڵتەی مێشک بووە، ئەوەش بەپێی وتەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا هەست بە باشی دەکات و جەڵتەکە هیچ نیشانەیەکی لەسەر جێنەهێشتووە.