گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کەی

کەشوهەوا دەگۆڕێت و باران بارین دەستپێدەکات

2022.09.06 - 10:44
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوا دەگۆڕێت و باران بارین دەستپێدەکات

ناس کورد- 

 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای هەولێریش ئەگەری باران بارین هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەریی بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکانمان سبەی چوارشەمە ٧-٩-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت و پێشبینی دەکەین لەنێوان کاتەکانی بەیانی بۆ نیوەرۆ لەھەندێک ناوچەی شاخاویی باکور و باکوری رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر کەش گونجاوبێت بۆ چربوونەوەی ھەور و بارینی کەمێک بارانی پچر پچر."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پلەکانی گەرما لەسنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک بەرێژەی ١ پلە نزمتر دەبێتەوە ناوچەکانی دیکە جێگیر دەبێت و بەم شێوەیە دەبێت، سلێمانی ٣٩ بە ٢٧، ھەولێر ٤٠ بە ٢٩ پلە، دھۆک ٣٨ بە ٢٧ پلە، ھەڵەبجە ٤٠ بە ٢٦ پلە، کەرکوک ٤٢ بە ٣١ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٤ پلە بە ٢٩ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٩ بە ٢٧ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٧ بە ٢٧ پلە دەبێت."