گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاری لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو و ’’بەدیلگیرانی گەریلاکانی پەکەکە’’ لە نزیک هەولێر

2022.09.06 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو و ’’بەدیلگیرانی گەریلاکانی پەکەکە’’ لە نزیک هەولێر

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو، لە دەوروبەری گوندی تاراوە لە سنووری ناحیەی خەلیفان چوار گەریلای پەکەکە  بە درۆن کرانە ئامانج و بەپێی زانیارییەکان دوو گەریلا کوژراون و سیانی دیکەش برینداربوون، میدیای پەکەکەش دەڵێت، "لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە بەدیل گیراون."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 8:10 خولەک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردووەتە ئامانج, لەکاتێدا ویستوویانە لە ناوچەیەکەوە بچنە ناوچەیەکی دیکەی هەرێمەکانی گەریلا.

 

لەبارەی ڕووداوەکەوە، میدیای نزیک لە پەکەکە دەڵێت، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو گەریلا کوژراون و "سێ گەریلاش بە برینداری لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە بەدیل گیراون". 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو سێ گەریلایەی لە هێرشە ئاسمانییەکە ڕزگاریان بووە، دواتر لەلایەن هێزکانی پارتییەوە گەمارۆدراون و هەوڵیانداوە بەدیل بیانگرن، بەڵام گەریلاکان ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و لە ئەنجامدا بە برینداریی لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە دەستبەسەرکراون."