گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

’’لە سلێمانی چەند بەرپرسێک دەستگیردەکرێن’’

2022.09.06 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
’’لە سلێمانی چەند بەرپرسێک دەستگیردەکرێن’’

ناس کورد- 

 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەی بافڵ تاڵەبانیدا لە ڕۆژانی داهاتوودا ژمارەیەک بەرپرس و دەسەڵاتدار دەستگیردەکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشکی یەکێتی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی حزبەکە کە "ناس کورد" بینیویەتی، ڕایگەیاند، "ئەو هەڵمەتەی بافڵ تاڵەبانی دەستیپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران کەسانی خاوەن دەسەڵات و دەستڕۆیشتووش دەگرێتەوە نەک تەنها فەرمانبەر و کەسانی بچوک، وەک ئەوەی باس دەکرێت."

 

وتیشی، "چاوەڕوان بن لە ڕۆژانی داهاتوو خەڵکی دەسەڵاتدا و بەرپرس دەستگیردەکرێن." 

 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "هەوڵەکەی بافڵ تاڵەبانی بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و لایەنەکانی دیکەی حکومەتە بۆ ئەوەی دۆخ و داهاتی سلێمانی ڕێکبخرێتەوە."