ناس کورد-
بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی "هەرشەمی یەک" لە هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە شەش ماڵ بە تەواویی سووتان و هیچیان بۆ دەرنەچووە، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاتژمێر 6:00ی بەیانیی ئەمڕۆ (سێشەممە 6-9-2022) ئاگر لە کەمپی هەرشەمی یەک لە هەولێر کەوتەوە کە تایبەتە بە ئاوارەکانی شنگال و بەهۆیەوە شەش ماڵ بەتەواوی سووتاون و بەوتەی خاوەن ماڵەکان، هیچیان بۆ دەرنەچووە، بەڵام زیانی گیانیان نەبووە.
دانیشتووانی کەمپەکە قسەیان بۆ میدیاکان کرد و دەڵێن، چەند جارێک کارەبای گشتی هاتووەتەوە و بڕاوە، دواتر شۆرتی کردووە و کەمپەکە ئاگری گرتووە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، کەمپەکەیان کە ماڵەکانی پێکهاتوون لە کابینە، نە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی هەیە نە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن.