گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

وەزارەتی بازرگانی چوار ڕێوشوێنی بۆ نۆژەنکردنەوەی کارگەکان دیاریكرد

2022.09.05 - 21:41
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی بازرگانی چوار ڕێوشوێنی بۆ نۆژەنکردنەوەی کارگەکان دیاریكرد

ناس كورد-

وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق چوار ڕێوشوێنی دەستنیشان کرد بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی ڕاستکردنەوەی ڕێگاکە و نۆژەنکردنەوەی کارگەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاند، "وەزارەت پلانی داڕشتووە بۆ نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی کارگەی بەرهەمهێنان بە پشت بەستن بە سەرچاوەی دارایی لە ڕێگەی پەرەپێدان و وەبەرهێنان و ڕاکێشانی وەبەرهێن لە کەرتی تایبەتی ناوخۆیی یان بیانیەوە. 

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "دیارترینیان له‌و پلانانه‌ له‌ ماوه‌ی مامناوه‌ند و درێژخایه‌ندا کە جێبەجێکراون ، پلان هه‌یه‌ كه‌ پشت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت و پاڵپشتی لۆجستی له‌ ده‌وڵه‌ت ببه‌ستێت، وه‌ك یاسا و رێنماییه‌كان بۆ كارئاسانی و رێكاره‌كانی وه‌به‌رهێنان و درووستكردنی پلانێكی سه‌لامه‌ت و سه‌رنجڕاكێش لە ژینگەی وەبەرهێناندا. 

 

راشیگەیاند کە بودجەکانی رابردوو پاڵپشتی دارایی هەبوو لە ڕێگەی پلانەکانی وەبەرهێنانەوە، بەو پێیەی پشتگیرییەکان لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٤ بەردەوام بوو، و بەهۆی هاتنە ناوەوەی چەتەکانی داعشەوە وەستا، بۆیە لەرێگای تەرخانکردنی وەبەرهێنان نۆژەنکرایەوە و ھەیانە تەواو نەبووە یان لەناوچووە یان بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە بە شێوەیەکی خراپ کاریگەری لەسەر بووە.