ناس كورد-
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا چوار مووشەک ئاراستەی دەوروبەری گوندی تاراوە لە سنووری خەلیفان کراون و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە لەکوێوە ئاراستەکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شایەتحاڵێک لە گوندەکە کە ڤیدیۆی ساتی کەوتنەخوارەوەی یەکێک لە مووشەکەکانی تۆمارکردووە و بۆ تەلەڤزیۆنی ڕووداوی ناردووە ئاماژەی بەوە کرد، دەنگێکی زۆریان هەبوو و خەڵکەکە هەستیان بە ترس و دڵەڕاوکێ کردووە. دەشڵێت، "شوێنی کەوتنەخوارەوەکە زۆر نزیکبووە لەنێوەڕاستی گوندەکە."