گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

گۆڕان و یەكگرتوو: بەپەلە ڕۆژی هەڵبژاردن دیارى بکرێت

2022.09.05 - 18:38
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕان و یەكگرتوو: بەپەلە ڕۆژی هەڵبژاردن دیارى بکرێت

ناس کورد-

 

بزوتنەوەى گۆڕان و یەکگرتووى ئیسلامى جەختدەکەنەوە لەسەر پێویستى ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دوانەخستنى و لەژێر هیچ پاساوێكدا و بەپەلە و لە نزیكترین كاتدا ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو هەڵوێستە هاوبەشەى گۆڕان و یەکگرتوو لەدواى کۆبوونەوەى نێوانیان راگەیەنرا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5-9-2022، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبونی  د.عومەر عەبدولعەزیز و مامۆستا موستەفا عەبدوڵا كارگێڕانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازی كرد لە وەفدێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی بەڕێز كاك عومەری سەید عەلی و وەفدێكی یاوەری كە پێكهاتبون لە بەڕێزان سەفینی مەلا قەرەو بەختیار ئەولی.

 

 لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراو جەختیش كرایەوە كە پێویستە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان چیتر و لەژێر هیچ پاساوێكدا لەوە زیاتر دوانەكەوێت و بەپەلە و لە نزیكترین كاتدا ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بكرێت.

 

هەردولاش هاوڕابوون كە پێویستە كورد خۆی بۆ ئەگەرەكانی داهاتوو لە عێراق ئامادەبكات و ناكۆكیە سیاسیەكان وەلابنێت لەپێناو بەرژەوەندی خاك و خەڵكی كوردستان.

 

لە كۆتایی دیدارەكەدا جەخت لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كرایەوە.