گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سێ بەڕێوەبەرى ناحیە لەسنورى خەبات گۆڕدران

2022.09.05 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
سێ بەڕێوەبەرى ناحیە لەسنورى خەبات گۆڕدران

ناس کورد-

 

گۆڕانکاری لە پۆستی ھەریەکە لە بەڕێوەبەری ناحیەکانی کەورگۆسک، رزگاری و دارەشەکران کرا لە سنورى قەزاى خەبات سەر بە پارێزگاى هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى قایمقامیەتى خەبات کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە شوێنی ئەحمەد نەبی، بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەی کەورگۆسک، سەنگەر خەچەر، ئەفسەری بنکەی پۆلیسی کەورگۆسک بەشێوەی کاتی کارەکانی ناحیەکە رادەپەڕێنێ.

 

هەروەها لە شوێنی کامەران حەسەن، بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەی رزگاری، رابەر شێرە، وەک بەڕێوەبەری نوێی ناحیەکە دەستبەکار بوو، ھەروەھا لە شوێنی نەبەز عومەر، بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەی دارەشەکران، کامەران حەسەن، وەک بەڕێوەبەری نوێی ناحیەکە دەستبەکار بوو.