گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارێکی نوێ لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییەوە بۆ گشت کۆمپانیاکان

2022.09.05 - 17:12
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی نوێ لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییەوە بۆ گشت کۆمپانیاکان

ناس کورد-

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو کۆمپانیایانە دەکات چەندین ساڵە نەچوون بۆ باجی دەرامەت و داوایان لێ کراوە میزانییە ئامادە بکەن، لە ئێستادا بە بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم، دەتوانن تەنھا یەک میزانییە ئامادە بکەن، ئەگەر کۆمپانیاکە کاری کرد بێت، پاری لێ وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر کاری نەکرد بێت ھیچ بڕە پارەیەکی لێ وەر ناگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیاری لێخۆشبونی دەرکردوە، بە گوێرە بڕیارەکە، ئەو ھاوڵاتییانە قەرزای باجی ئەقاراتن، ئەو ساڵانەی خراوەتە سەریان لێیان وەر ناگرێت و بە ڕێژەی 15% لێیان خۆش دەبن.

لە کۆبونەوەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە بەڕێوبەری گشتی باجی هەرێم ئامادە بوو داوا لە ژووری بازرگانی سلێمانیکرا کە ئەو کۆمپانیایانە ئاگادار بکاتەوە کە ساڵانێکی زۆرە لە کارکردن وەستاون و باجیان نەداوە، سەردانی فەرمانگەی باج بکەن بە مەبەستی پاکتاو کردن تەنھا باجی یەک ساڵیان لێ وەردەگرێت.

 

ئەم بڕیارە تاکو 20ی ئەیلولی 2022 کاری پێدەکرێت بەهیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە.