گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئیسرائیل ئەنجامى کۆتایی لێکۆڵینەوەى لە کوژرانى شیرین ئەبو عاقلە ئاشکراکرد

2022.09.05 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسرائیل ئەنجامى کۆتایی لێکۆڵینەوەى لە کوژرانى شیرین ئەبو عاقلە ئاشکراکرد

ناس کورد-

سوپای ئیسرائیل ئەنجامى کۆتایی لێکۆڵینەوەى لەکوژرانی شیرین ئەبو عەقلە پەیامنێرى کەناڵى جەزیرە راگەیاند و ئاماژەى بەوەکرد، ئەگەرێکی زۆر هەیە یەکێک لە سەربازەکانی تەقەی لەو رۆژنامەنوسە کردبێت، بەڵام ناتوانرێت ئەوە بەتەواوى پشتڕاست بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی باڵا لە سوپای ئیسرائیل (5-9-2022) ڕوونیکردەوە، دوای پشکنینی ئەو فیشەکە کە لایەنی ئیسرائیلی لە لایەنی ئەمریکییەوە وەریگرت، چەند ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە، هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نەدۆزراوەتەوە کە فیشەکەکە لە چەکی سەربازێکی ئیسرائیلەوە تەقێنرابێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری بوونی چەکدارە فەلەستینییەکان لە شوێنەکەدا، ئەوەش بەپێی کەناڵى "حورە".

 

بەوتەى سه‌رچاوه‌کە، دوو لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و ئه‌نجامه‌كانیان خراونه‌ته‌ به‌رده‌ستی سه‌رۆكی ئه‌ركان، هیچ هۆکارێک نەدۆزایەوە بۆ کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی تاوانکاری سەربازی لە بارودۆخی ڕووداوەکە.

 

رونیشیکردەوە، له‌ کاتی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا شوێنی ته‌قه‌کردن له‌ شیرین دیاریکراوه‌ که‌ ئه‌و شوێنه‌یه‌ که‌ سه‌ربازه‌کانی ئیسرائیل و چه‌کداری فه‌له‌ستینی تێدا بوون.

 

ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو سەربازەی تەقەی کردووە روونیکردووەتەوە، "لەکوێ تەقەی کردووە و کێ تەقەی کردووە، هەروەها ئەو سەربازە مەبەستی ئەوە نەبووە لە شیرین ئەبو عەقلە، رۆژنامەنووسی کەناڵی جەزیرە یان هیچ رۆژنامەنووسێکی دیکە بدات، دەستنیشانکردنی هەڵەی هەبووە، ئەو پەشیمانە و بە مەبەست نەیکردووە و ئەمەش زۆر ڕوونە."

 

"لێکۆڵینەوەکانی ئیسرائیل دەرەنجامی زیاتری لەخۆ گرتووە، کە بریتین لەوە هیچ هەڵەیەک لە ڕێنماییەکاندا نەدۆزراوەتەوە و هیچ ئەگەرێک نییە کە بە ئەنقەست تەقەیان لە ڕۆژنامەنووسێک یان کەسێک کردبێت کە دەستی لە شەڕ و پێکدادانەکاندا نەبووە".

 

ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە پەشیمانی خۆی بۆ كوژرانی شیرین ئەبو عەقلە دەربڕی و جەختی كردەوە كە سوپا بەپێی بنەما توندەكان كار دەكات و ئازادی رۆژنامەگەری دەپارێزێت.

 

لای خۆشیەوە، جەنەڕاڵ ئەڤیڤ کوهاوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتی ئیسرائیل وتی "ڕووداوەکە لە کاتی چالاکییەکی سەربازیدا ڕوویداوە بۆ پووچەڵکردنەوەی هەڕەشەى گروپە فەلەستینییەکان کە دەیانەوێت زیان بە هاوڵاتییانی ئیسرائیل بگەیەنن".

 

وتیشى "پەیامنێرەکە لە گۆڕەپانێکی مەترسیداردا ئامادەبوو، لە لوتکەی شەڕێکدا بوو کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند، کە لەو ماوەیەدا چەکدارانی فەلەستینی بە چڕی تەقەیان لە سەربازانی سوپای ئیسرائیل کرد و ژیانیان خستە مەترسییەوە."