ناس کورد-
گەنجێکی جەزائیری دوای ئەوەی لە یەک کاتدا هاوسەرگیریی لەگەڵ دوو ئافرەتدا کرد و وێنەکەی بڵاوکردەوە، کاردانەوەی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە وڵاتی جەزائیر وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا زاوایەک لەنێو دوو بوکدا دانیشتووە و لە یەک کاتدا هاوسەرگیریی لەگەڵ هەردووکیاندا کردووە و ئاهەنگی هاوسەگیریشی بۆ ئەنجامداون.
وێنەکە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتووەوە و زۆرکەس باوەڕیان بە ڕووداوەکە نەکرد، بەڵام کەسوکاری زاواکە ڕاستیی هەواڵەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە، بەشێکیش سەریان سوڕماوە کە ئافرەتەکان بەو هاوسەرگیرییە ڕازی بوون.
ئەوەی کە زیاتر بووەتە جێگەی کاردانەوە، بڵاوبوونەوەی وێنەی بانگهێشتنامەی هاوسەرگیرییەکە بوو کە لەسەری نووسراوە، "شەرەفمەندین بە ئامادەبوونتان لە ئاهەنگی هاوسەرگیریی کوڕەکەمان، ڕەشید لەگەڵ مریەم و حەنان".