گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دانینا بە کەوتنەخوارەوەى فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوان.. هۆکارەکەى چی بووە؟

2019.08.10 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دانینا بە کەوتنەخوارەوەى فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوان.. هۆکارەکەى چی بووە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هێزەکانى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دانینا بە کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەربازی ئەمریکی لە بەغدا بەڵام ڕەتیکردەوە بەهۆی هێرشەوە بوو بێت. لە ڕاگەیەنراوێکدا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژى داعش دەڵێت، "ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تایبەت بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فڕی و دواتر بەهۆی کێشەى هونەرییەوە کەوتەخوارەوە و لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە هەڵگیرایەوە و هیچ کەسێکیش لەکاتی کەوتنەخوارەوەیدا یان هەڵگرتنەوەىی زیانی پێ نەگەیشتووە." . ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، "فڕۆکەکە لە جۆری MQ-1C و تایبەتە بە سوپای ئەمریکا و لە ناوچەى ڕەزوانییە لە ڕۆژئاوای بەغدا فڕیوە." ڕاشیگەیاند، "ڕووداوەکە چوارشەممەى پێشوو بووە نەک دوێنێ هەینی، ڕاگەیەنراوەکەش دوای بڵاوبوونەوەى وێنەى فڕۆکەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکەش بەهۆی کێشەى هونەرییەوە بووە."