گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 20 ساڵدا

یۆرۆ نزمترین ئاستى بەرانبەر دۆلار تۆمارکرد

2022.09.05 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
یۆرۆ نزمترین ئاستى بەرانبەر دۆلار تۆمارکرد

ناس کورد-

 

نرخی یۆرۆ بەرانبەر دۆلار نزمترین ئاستى لە 20 ساڵدا تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆى بوونى نادڵنیایی لەبارەى ئابووری ئەوروپا، دوای ئەوەی گروپی گازپرۆمی رووسیا راگرتنى تەواوەتى هەناردەى گازى سروشتى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخی یۆرۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێژەی 0.70% دابەزی و گەیشتووەتە 0.9884 دۆلار، ئەوەش نزمترین ئاستە لە مانگی کانوونی دووەمی 2002ەوە.

 

کۆمپانیای گازپرۆم رۆژى هەینی ڕایگەیاند کە دابینکردنی گازى سروشتى لە ڕێگەی نۆرد ستریمەوە کە بڕیار بوو ڕۆژی شەممە دوای کارێکی چاککردنەوە دەست پێبکاتەوە، "بەتەواوی" ڕادەگیرێت تاوەکو تۆرباینێک لە بۆری سەرەکی بۆ دابینکردنی ئەوروپا چاک دەکرێتەوە.

 

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری تۆرباینەکە بەناوی سیمێنس ئینێرجی، پاساوەکەى گازپرۆمى لە ڕووی تەکنیکییەوە بە ناڕەوا زانی.