گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێکی لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزەکان دەرکرد

2022.09.05 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێکی لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزەکان دەرکرد

ناس کورد- 

وەزارەتی دارایی گشتاندنێکی لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی هاووڵاتیان دەرکرد و دەڵێت، پێویستە ڕێکارە یاساییەکانى وەرگرتنەوەى قەرزى ئاسانکارى بەردەوام بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی بڕیارەکە:

 

١-پێویستە ڕێکارە یاساییەکانى وەرگرتنەوەى قەرزى ئاسانکارى بەردەوام بێت.

 

٢-ئەو موڵکانەى کە ڕەهن کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت.

 

٣-هەر موڵکێک کڕین و فرۆشتنى پێوەکرابێت لە لایەن هەر کەسێک ئێمە بەرپرسیار نین خۆیان (کڕیار و فرۆشیار) بەرامبەر بە یاسا بەرپرسیار دەبن.

 

٤-هەر موڵکێک پلەى بنبڕى وەرگرتبێت بە پێى ی (قانون تحصیل الدیون الحکومیە (٥٦) لسنە ١٩٧٧) و دەستکارى کرابێت و کرین و فرۆشتنى پێ کرابێت حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرپرسیار نیە.

 

٥-هەر موڵکێک مامەڵەى پێوە کرابێت بە زووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەى ڕێکارى یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر.

 

٦-ئەو مولکانەى فرۆشتنى ئاشکراى بۆ کراوە وە لە بەرژەوەندى بانک یەکلایی بۆتەوە دەبێت بە زووترین کات مامەڵەى بەناو کردنى بۆ بکرێت.

 

May be an image of text