گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ھەرێم دەستپێده‌كات

2022.09.05 - 11:01
App store icon Play store icon Play store icon
ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ھەرێم دەستپێده‌كات

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ڕایگەیاند، پرۆسەی ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و ئامادەکاری تەواوکراوە، دەشڵێت، رۆژانە چوار ھەزار زیارەتکار دێنە ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش لە ھەولێر شوێنی مانەوەیان بۆ ئامادەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران (دووشەممە 5-9-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "بۆ ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی ھەموو ئامادەکارییەک کراوە و رێکاری زۆر باشی ئەمنیش گیراوەتەبەر لەبازگە و شوێنەکان و دوو رۆژە وردە وردە دێن بۆ ھەرێمی کوردستان وەکو تاقیکردنەوەیەکه‌، بڕیارە رۆژی چوارشەممە بەفەرمی ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان دەستپێبکات کە پێشبینی ھاتنی رۆژانە چوار ھەزار کەس دەکرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرەتا دێن بۆ ھەرێمی کوردستان و لەپێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ ئامادەکراوە و دواتر بەرێدەکەون بەرەو نەجەف و کەربەلا بۆ چلەی ئیمام حوسێن".

 

عەبدوڵڵا ئاکرەیی باسی لەوەشکردووە، "ئەو پرۆسەیەی ھاتنی زیارەتکارانی ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت".